سووننه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و شیعه‌ش له‌سه‌ر ناوخۆ شه‌ڕیانه‌

سووننه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و شیعه‌ش له‌سه‌ر ناوخۆ شه‌ڕیانه‌
لە کۆی 22 وەزارەت ھێشتا 8 وەزارەتی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عەبدولمەھدی بێ وەزیر ماونەتەوە و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش چاوەڕوانی رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکانە، تاکو پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی ئەو 8 وەزیرە بخاتە ئەجێندانی کۆبوونەوەکانی.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لە چاوه‌ڕوانی رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکانە تاکو پرۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی ئەو 8 وەزیرە بخاتە ئەجێندانی کۆبوونەوەکانی، زانیاریيەکانیش وای دەردەخەن شیعەکان لە ناوخۆیاندا لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ نەگەيشتوونەتە رێکكەوتن و سووننەکانیش لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری شەڕیانە.

ھەریەک لە پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی بەرگری، ناوخۆ، داد، کۆچ، خوێندنی باڵا، پەروەردە، پلاندانان و رۆشنبیری بێ وەزیرن و بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو پۆستە وزاريیانە لە نزیکترین کاتدا پەرلەمانی عێراق پڕیان بکاتەوە.
k24-
Top