هاوپەیمانییەکەی مالیکی داوای دامەزراندنی هەرێمی بەسرە دەکات

 هاوپەیمانییەکەی مالیکی داوای دامەزراندنی هەرێمی بەسرە دەکات
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوای دامەزراندنی هەرێمی بەسرە دەکات و هەرێمی کوردستان بە نموونەیەکی باشە بۆ بەسرە دادەنێت.



خەلەف عەبدولسەمەد، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، دەستووری عێراق رێگا بە دروستبوونی هەرێمی بەسرە دەدات، بۆیە ئەوان پشتگیریی داوای خەڵکی پارێزگاکە دەکەن بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرە.



خەلەف عەبدولسەمەد هەرێمی کوردستانی وەک نموونەیەکی باش بۆ هەرێمی بەسرە باس کردووە و رایگەیاندووە، ئەزموونی سیاسی سەلماندوویەتی هەرێم پێویستیی بە دەنگێکی بەرزی میللەت هەیە بۆ دروستکردنی.



لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، بەهۆی پشتگوێخستن و خزمەتنەکردنی بەسرە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، خەڵکی بەسرە داوای دروستکردنی هەرێمی بەسرە دەکەن.



بەسرە پارێزگایەکی باشووری عێراقە و بەهۆی زۆریی نەوتەوە، بە شادەماری ئابووریی عێراق دادەندرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە ئاوی خواردنەوە و کارەبا، وەک دوو لە پێویستییە هەرە سەرەکییەکانی ژیان، بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە دابین بکات.



باسنیوز
Top