عه‌بادى سوێندی یاسایی بۆ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ى خوارد

عه‌بادى سوێندی یاسایی بۆ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ى خوارد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/ 11/ 2018، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ مه‌رسوومى كۆمارى بۆ ده‌ركرا، پارێزگارى بابل له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، سوێندی یاسایی خوارد

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه‌ڕاڕ عه‌بادى، پارێزگارى نوێی بابل، كه‌ مشتومڕ له‌سه‌ر چۆنێتى هه‌ڵبژاردنى به‌ پارێزگا دروست بووه‌ و گومان ده‌كرێت، به‌ پاره‌ پۆسته‌كه‌ى كڕی بێت، له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا، له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگاى فیدڕاڵی بابل، سوێندى یاسایی خوارد.

كه‌ڕاڕ عه‌بادى له‌ 24/ 10/ 2018، به‌ئاماده‌بوونى 20 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، به‌پارێزگارى بابل هه‌ڵبژێردرا و 18 ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دواتر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌گومانى ئه‌وه‌ى به‌ پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌و پۆسته‌ى كڕیوه‌، ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تییان به‌رزبووه‌وه‌ و داوایان له‌سه‌رۆك كۆمار كرد، مه‌رسوومى كۆمارى بۆ ده‌ر نه‌كات.

به‌پێی كارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش، ئه‌مڕ په‌رله‌مان لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ پارێزگاره‌كه‌ى بابل، پێكده‌هێنێت.

به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كیش، ڕۆژى 7/ 11/ 2018، مه‌رسوومى كۆمارى ژماره‌ 78 كه‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌، واژۆ كراوه‌، بڕیار دراوه‌ به‌ په‌سه‌ندكردنى پۆستى پارێزگارى بابل بۆ كه‌ڕاڕ سه‌باح عه‌بادی.

كه‌ڕاڕ عه‌بادی، پارێزگارى بابل، ده‌كاته‌ خوشكه‌زاى عه‌لى عه‌لاق، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی و ده‌سته‌ڕاستى حه‌یده‌ر عه‌بادی.











باسنيوز
Top