نووسینگەی عەبدولمەهدی: پێنج وەزیر لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستنیشان كراون
نووسینگەكە رایگەیاندووە كە لەنێو ئەو كاندیدانەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خۆیان پێشكەش كردبوو بۆ وەرگرتنی وەزارەتەكانی حكوومەت، پێنج كەس هەڵبژێردراون.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نووسینگەكە، پێنج كەس لەو 14 وەزیرانەی پێشتر عەبدولمەهدی پێشكەشی پەرلەمانی عێراقی كردبوون و متمانەیان پێدرا، بەپێی سیڤییەكان و لە ڕێگەی پێشكەشكردنی ئەلیكترۆنیەوە وەرگیرابوون.
جێی باسە تا ئێستە حكوومەتی عێراق لەلایەن ئەم 14 وەزیرەوە بەڕێوەدەبرێ و وەك حكوومەتێكی ناتەواو راگەیەندراوە، هەشت وەزارەتەكەی تر بەبێ وەزیر ماونەتەوە و لەلایەن 14 وەزیرەكەوە بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن.
باسنیووز