عادل عەبدولمەهدی كاندیدێكی نوێ بۆ وەزارەتی بەرگری دیاری دەكات
سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی راگەیاندووە كە سەڵاح جبووری وەزیری پێشووی دەوڵەت و پەرلەمانتاری پێشوو لەسەر پارێزگای دیالە، كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری.
سەڵاح جبووری پێدەچێت زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی نێو پەرلەمانی عێراق قبووڵیان بێت بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری، بەتایبەتی كە پێشتر رۆڵێكی باڵای هەبووە لە ئەندامیەتی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری.
بەپێی سەرچاوەكە، جبووری هەروەها لەلایەن هەردوو گرووپی هاوپەیمانی بنیاتنان و هاوپەیمانی چاكسازی رەزامەندی لەسەر بێت و رووبەڕووی كێشە نەبێتەوە لە كاتی پێدانی متمانە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
باسنيوز