دانیشتوانی عێراق لە 10 تەمبەڵترین گەلانی جیهانن

 دانیشتوانی عێراق لە 10 تەمبەڵترین گەلانی جیهانن
ریزبەندیی تەمبەڵترین گەلانی جیهان بڵاو دەبێتەوە و تێیدا دەردەکەوێ، دانیشتوانی عێراق لە 10 تەمبەڵترین گەلانی جیهانن.

بەپێی ریزبەندییەکە، کە ماڵپەڕی (ساسە)ی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، دوورگەکانی مارشال کەمترین رێژەی تەمبەڵی لە 10 تەمبەڵترین وڵاتی جیهانی تێدایە، کە بریتییە لە %43.5.

ریزبەندییەکە بە پشتبەستن بە بوونی کاتی بەتاڵ و بێ چالاکی لای تاکەکانی گەلانی ئامادە کراوە و دەرکەوتووە، هەفتە هەیە تاکی ئەو وڵاتە تەمبەڵانە بۆ ماوەی 150 خولەک بەبێ جوڵە دادەنیشن.

هەروەک لە ریزبەندییەکەدا هاتووە، دانیشتووانی عێراق سێیەم تەمبەڵترین گەلانی جیهانن و رێژەی %52ـیان تەمبەڵن.

عێراق بەردەوام لە ریزبەندیی خراپترینەکانە و لەناو خراپترینەکانیش، بەردەوام لە پلەکانی یەکەم و دووەم دایە، لەو ریزبەندییە نوێیەدا، یەکەم جارە عێراق پلەی سێیەمی خراپترین وەربگرێت.


بۆ بینینی ریزبەندییە خراپەکانی عێراق، کلیک لەم بەستەرانەی خوارەوە بکە:


بەغدا خراپترین شاری جیهانە بۆ ژیان


پاسپۆرتی عێراق دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە










باسنيوز
Top