په‌رله‌مانى عێراق داواكارییه‌كانى بۆ گۆڕانكارى له‌ بودجه‌ په‌سه‌ندكرد

په‌رله‌مانى عێراق داواكارییه‌كانى بۆ گۆڕانكارى له‌ بودجه‌ په‌سه‌ندكرد
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات گۆڕانكارى له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌دا بكات و ئه‌و تێبینیانه‌ى له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ هه‌ن جێبه‌جێیان بكات، له‌ حاڵه‌تى ئه‌وه‌ش كه‌ گۆڕانكارى له‌ بودجه‌ نه‌كرێت په‌ڕله‌مان ره‌وانه‌ى حكومه‌تى ده‌كاته‌وه‌.

راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ ده‌نگى داوه‌ به‌وه‌ى تێبینى ئه‌ندامه‌كانى بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌وانه‌بكرێت و له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شه‌وه‌ كار بۆ گۆڕانكارى بكرێت له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌.

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، له‌ حاڵه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌ تێبینییه‌كان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرا و گۆڕانكارى له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ نه‌كرێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵگیرا بۆ كاتژمێر ٠١:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژى پێنجشه‌ممه‌.





خه‌ندان
Top