به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تیمێكی راگه‌یاندنكارانی عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌، داوای لێبوردن له‌ به‌غدا ده‌كات.

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تیمێكی راگه‌یاندنكارانی عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌، داوای لێبوردن له‌ به‌غدا ده‌كات.
باڵیۆزی میسر له‌ عێراق، به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تیمێكی راگه‌یاندنكارانی عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌، داوای لێبوردن له‌ به‌غدا ده‌كات.

ده‌ستگیركردنی تیمه‌ راگه‌یاندنكاره‌كه‌ی عیراق له‌ قاهیره‌، له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی عه‌ره‌ب بۆ رووماڵی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ یه‌كێتییه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه‌، "باڵیۆزی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا، داوای لیبوردنی له‌ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاندی تیمی راگه‌یاندنكارانی عێراقی له‌ قاهیره‌، دووچاری لێپێچینه‌وه‌ بوونه‌".

ئه‌حمه‌د مه‌حجووب راشیگه‌یاندووه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ باڵیۆزه‌ میسرییه‌كه‌ كردووه‌ و تێیدا دووپات له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ رێكاری له‌و شێوه‌یه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شانده‌ عیراقییه‌كان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر، تیمێكی راگه‌یاندنكارانی عێراقییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌، كه‌ بۆ ئاماده‌بوون و رووماڵكردنی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی عه‌ره‌ب چوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.







K24
Top