بۆ ماوەیەكی كاتی ئه‌مەریكا عێراق لە سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌به‌خشێت
له‌دوای سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران، حكوومه‌تی ئه‌مەریكا هه‌شت وڵاتی له‌و سزایانه به‌خشی، كه بۆیان هه‌بوو مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، دواتریش واشنتن عێراقیشی بۆ لیستی ئه‌و هه‌شت وڵاته زیادكرد و بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ ئازاد ده‌بن مامه‌ڵه‌ی بارزگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت.
بڕایان هۆك، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران له‌دوای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ئاشكرای كردووه كه عێراق به‌خشینێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه پێدراوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاره‌بای بۆ دابین بكرێت.
دوێنێ قۆناخی دووەمی سزاكانی ئەمەریكا بەسەر ئێران‌دا چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
K24 -