پەرلەمانی عێراق پێنج تەوەر تاوتوێ دەکات

 پەرلەمانی عێراق پێنج تەوەر تاوتوێ دەکات
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پێنج تەوەر تاوتوێ دەکات.



بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کە ماڵپەڕی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018 دەست پێ دەکات.



هەرچەندە بڕیار بوو هەشت وەزیری کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لە پەرلەمان متمانە وەربگرن، بەڵام لە کارنامەکەدا پەرلەمان هیچ ئاماژەیەکی بەو پرسە نەکردووە.



عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت.



هەروەک لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، لەو دانیشتنە پێنج تەوەر تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛



یەکەم

سوێندخواردنی بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی سوێندی یاساییان نەخواردووە.



دووەم

گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو تانانەی لە راستیی و پاشخانی بەشێک لە پەرلەمانتاران دراوە.



سێیەم

گفوتگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019.



چوارەم

پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.



پێنجەم

گفتوگۆکردنێکی گشتی لەبارەی ژەهراویبوونی ماسییەکانی رووباری دیجلە لە هەردوو پارێزگای بابل و واست.





باسنیوز
Top