جێگرێكی عه‌بادى: ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنی لێكردم

 جێگرێكی عه‌بادى: ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنی لێكردم
جێگرێكى پێشووى عه‌بادى، ئاشكراى ده‌كات، ئێران به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووه‌ و سه‌رپشكى كردووه‌ له‌نێوان، ژیانی خۆى، یان به‌رده‌وامبوونى له‌كارى سیاسی.

ساڵح موتڵه‌گ، جێگرى پێشووى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق (له‌ 2014 تا مانگى ئابى 2015)، له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئاشكراى كرد: "سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێی ڕاگه‌یاندم، ئێران سڵاویان هه‌یه‌ بۆم و سه‌رپشكیان كردووم له‌نێوان ژیانم، یان كارىسیاسییم، شایه‌تیشم هه‌یه‌".

موتڵه‌گ، كه‌ هاوكات یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌بى سوننه‌ له‌ عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ له‌دیدارێكیدا له‌ ساڵى 201 له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق، له‌ماڵى ئه‌یاد عه‌لاوى، پێیگوتم، تۆ خۆپیشانده‌ران له‌دژى ئێران هان ده‌ده‌یت، بۆیه‌ ناهێڵین ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس له‌سه‌رت لاببرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، كه‌ ئه‌وكاته‌ له‌ ساڵى 2010 به‌ بڕیارى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى تایبه‌ت به‌ ڕیشه‌كێشكردنى به‌عس، ناوم خرایه‌ لیستى ئه‌وانه‌ى به‌ر ڕیشه‌كێشكردنه‌كه‌ ده‌كه‌ون، به‌ڵام دواتر له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى نوورى مالیكی، بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.










باسنيوز
Top