دادگا سزاى بۆ بكوژى به‌ڕێوه‌به‌رێك ده‌ركرد

دادگا سزاى بۆ بكوژى به‌ڕێوه‌به‌رێك ده‌ركرد
دادگاى تاوانه‌كانى بابل، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ بكوژى یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ده‌ركرد، كه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى پاسپۆرتى پارێزگاكه‌ بوو.

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/ 11/ 2018 بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: "ده‌سته‌ى یه‌كه‌مى دادگاى تاوانه‌كانى بابل، دادبینی له‌ دۆسیه‌ی كوشتنى به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى پارێزگاكه‌ى كرد

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ دادگا گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌كان، له‌وانه‌ش تۆمارى كامێراكانى چاودێریكردن و، دانپێنانى تۆمه‌تباره‌كه‌، ده‌یسه‌لمێنن، كه‌ ئه‌و بكوژى سه‌ره‌كى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌، بۆیه‌ به‌پێی ماده‌ى چوارى یاسای تیرۆر ژماره‌ 13ى ساڵى 2005، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرد.

له‌ كۆتایی مانگى حوزه‌یرانى 2018، عه‌قید سه‌فا حه‌سه‌ن، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ده‌وامى فه‌رمى، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیدا، له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌، كوژرا.











باسنيوز
Top