سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بنیات ده‌ڵێت: "نه سازش له‌سه‌ر پۆستی وه‌زی ناوخۆ ده‌كه‌ین و نه كاندیدهكهشمان ده‌گۆڕین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "نه‌یارێتی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در به‌رامبه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز، وه‌ك كوده‌تایه له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی پێشتر كه به‌و هۆیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی قه‌بووڵ كرا ببێته كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی فه‌تح و سائیروون ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێدراوه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "كوتله‌ی بنیات ده‌ستی له‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ده‌نگیان به‌و وه‌زیرانه داوه كه سائیروون پاڵپشتی كردوون، به‌ڵام هاوپه‌یمانی سائیروون پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نییه و له كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی بنیات هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بووه‌ته كێشه‌یه له نێوان فه‌تح و سائیروون و و لێكتێگه‌یشتن له نێوانیان نه‌ماوه، كوتله‌ی بنیات چاوه‌ڕوانی ئه‌و دانیشتنه‌یه كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و هیوای به‌وه‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كانی بۆ وه‌رگرتنی سێ وه‌زاره‌ت بدرێت، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی، ناوخۆ، رۆشنبیری و خوێندنی باڵایه".
روونیشكرده‌وه "درووستكردنی له‌مپه‌ر بۆ كاندیده‌كانی بنیات واتای لاوازی نییه، به‌ڵكو ئارامی به‌ر له گه‌رده‌لووله و به‌و زووانه هه‌ڵده‌كات، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌وامبوون له به‌ئامانجكردنی كاندیده‌كانمان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا".
هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدی 8 وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیكه بۆ متماندان پێیان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام هێشتا ناكۆكی قووڵ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی ماونه‌ته‌وه، له‌ناو ماڵی شیعه‌كاندا به‌تایبه‌تی فه‌تح و سائیروون به‌هۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه و به‌رده‌وامه.
K24