وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئێمە دژی ئەمەریكاین و دژی دەستوەردانی ئەمریکاین لە کاروباری ناوخۆییمان بە تایبەت دەستوەردان لە کاروباری میلیشیای حەشدی شەعبی.

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق:  ئێمە دژی ئەمەریكاین و  دژی دەستوەردانی ئەمریکاین لە کاروباری ناوخۆییمان بە تایبەت دەستوەردان لە کاروباری میلیشیای حەشدی شەعبی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەک دژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەردەکات.



لە بەیاننامەکەدا، ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عێراق ”دەستدرێژییە بۆ سەر “عورفە دیپلۆماسییەکان و رێزگرتنی هاوبەش“.



ئەحمەد مەحجوب هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی دژی دەستوەردانی ئەمریکایە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی بە تایبەت دەستوەردان لە کاروباری میلیشیای حەشدی شەعبی.



پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ،لە بەغدا بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا داوای چەککردنی حەشدی شەعبی و کۆتایی هێنان بە دەستوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقی کرد.



دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق، کە ئێران بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشتییان دەکات، دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت.








باسنيوز
Top