عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستى به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى عه‌بادی كرد

 عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستى به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى عه‌بادی كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڕیارى دا، سكاڵاكانى حكوومه‌ت دژ به‌ خۆپیشانده‌رانى پارێزگاى به‌سڕه‌، كه‌ كابینه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌ دادگاكان تۆماریانى كردبوو، بكشێنێته‌وه‌.

مونته‌زر كه‌ركووكشى، چالاكوانى مه‌ده‌نى پارێزگاى به‌سڕه‌، كه‌ ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی و چالاكوانان و كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكانى به‌سڕه‌ بووه‌، ڕای گه‌یاند: "چه‌ند داخوازییه‌كمان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كه‌ تێیدا ورده‌كارییه‌كان و كێشه‌كانى به‌سڕه‌ى تێدا بوو، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى به‌شێك له‌و كێشانه‌ش".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ عه‌بدولمه‌هدی، بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و سكاڵا حكوومییانه‌ى دژ به‌ خۆپیشانده‌ران تۆمار كراون، بكشێنێته‌وه‌.

له‌مانگه‌كانى ته‌مووز و ئابى ڕابردوو، خۆپیشاندان دژ به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی، پارێزگاى به‌سڕه‌ و دواتر به‌شێكى دیكه‌ له‌ پارێزگاكانى عێراقی، گرته‌وه‌.

پاشان خۆپیشانده‌ران له‌ شارى به‌سڕه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ باره‌گاى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سووتاند، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، هیچزه‌ ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌ حكوومه‌ت و چه‌كدارانى میلیشیاكان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشت و سه‌دانى دیكه‌ش بریندار بوون.











باسنيوز
Top