عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستى به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى عه‌بادی كرد
مونته‌زر كهركووكشى، چالاكوانى مه‌ده‌نى پارێزگاى به‌سڕه، كه ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی عادل عه‌بدولمه‌هدی و چالاكوانان و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكانى به‌سڕه بووه، ڕای گه‌یاند: "چه‌ند داخوازییه‌كمان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرد، كه تێیدا ورده‌كارییه‌كان و كێشه‌كانى به‌سڕه‌ى تێدا بوو، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى به‌شێك له‌و كێشانه‌ش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه عه‌بدولمه‌هدی، بڕیاری دا هه‌موو ئه‌و سكاڵا حكوومییانهى دژ به خۆپیشانده‌ران تۆمار كراون، بكشێنێته‌وه.
له‌مانگه‌كانى تهمووز و ئابى ڕابردوو، خۆپیشاندان دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی، پارێزگاى به‌سڕه و دواتر به‌شێكى دیكه له پارێزگاكانى عێراقی، گرته‌وه.
پاشان خۆپیشانده‌ران له شارى به‌سڕه، ژماره‌یه‌كی زۆر له باره‌گاى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی و كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سووتاند، له به‌رامبه‌ریشدا، هیچزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌ت و چه‌كدارانى میلیشیاكان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان كوشت و سه‌دانى دیكه‌ش بریندار بوون.
باسنيوز