هۆشداریی لە کارەساتێکی ژینگەیی لە عێراق دەدرێت
ئەمڕۆ شەممە 3/11/2018، ساڵح حەسەنی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی شاری مسەییبی لە سنووری پارێزگای بابل کردووە بۆ بەدواداچوونی ژەهراویبوون و مردنی ماسییەکانی رووباری فورات.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەلی کەرعاوی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بابل هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر ئەو کارەساتە بگاتە پارێزگای واسط، ئەوا کارەساتێکی ژینگەیی گەورە روو لە عێراق دەکات.
رۆژی هەینی 2/11/2018، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە ژەهر فڕێدراوەتە ناو رووباری فورات و پێنج هاووڵاتیی ئێرانیش بەتۆمەتی ژەهراویکردنی رووبارەکە، دەستگیرکران.
باسنیوز