عێراق هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنوور ده‌كات

عێراق هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنوور ده‌كات
بەھۆی ترس لە ھاتنەناوەوه‌ی داعش لەدیوی سووریاوە، عێراق، ھێزی زیاتر رەوانەی ناوچە سنوورییەكان دەكات.

لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، ھێزی سەرجەم كەرتە سەربازییەكانی لە سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی، جیا ھێزەكانی پاسەوانی سنوور، لەو ناوچانە جێگیركردووە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، ھێزی سەرجەم كەرتە سەربازییەكانی لە سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی، جیا ھێزەكانی پاسەوانی سنوور، لەو ناوچانە جێگیركردووە.

قاسم محەمەدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە ده‌ڵێت: "چەكدارە تیرۆرستەكان 5 بۆ 6 كیلۆمەتر دوورن لەم شوێنەی ئێمە ئێستا تێیداین، بەدڵنیاییەوە ھەركاتێك چەكدارانی داعش بلەرێگەی فڕۆكەكانی چاودێری و ئامێرەكانی دیكەوە ببینرێن، ئەوا لەناودەبرێن ".

ئەم ھێزانەی عێراق، ھەموو رێوشوێنێكییان گرتووەتەبەر بۆ پارساتنی سنوورەكان و رێگریكردن لە پەڕینەوەی چەكدارانی داعش بۆ ناوەوەی عێراق و لە ئامادەكاری تەواودان.

یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان ده‌ڵێت: "ئەگەر ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە بەرەوڕووی ھێزەكانمان بێتەوە، لەلایەن ھێزەكانمانەوە وەڵامێكی توند دەدرێتەوە، كە لەسنوورەكان بڵاوەیان پێكراوە و لە ئامادەكاری تەواودان بۆ شەڕ".

هه‌روه‌ها محەمەد، فەرماندە لە ھێزەكانی سنوور گوتوویه‌تی: "فەرماندەیی ھێزەكانی سنوور، تەواوی ئامادەكارییەكانی كردووە، بۆ پاراستنی سنوورەكان، لەدانانی تاوەرەكانی چاودێری و ساتر و خەندەقەكان".

لەچەند رۆژی رابردوودا، ھێزەكانی سووریای دیموكرات ھەسەدە، لەدیوی سووریا سنوورەكان كشانەوە و بەمەش داعش توانی خۆی بگەیەنێتەوە نزیك سنوورەكانی عێراق، ئەمەش مەترسی خستە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای ئەنبار، بۆیە عێراق ھێزی زیاتری رەوانەی سنوورەكان لەگەڵ سووریا كرد.



K24
Top