پارێزگاری نەینەوا 2 پارچە زەوی بۆ خۆی و برازایەکی وەردەگرێت
بەپێی نووسراوێک، کە لە مانگی 12ـی 2017 نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی عێراق داوای بەڵگەنامە و راپۆرتی لە شارەوانیی مووسڵ کردووە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە شەش پارچە زەوی لە گەڕەکە جیاوازەکانی ئەو شارە بدرێتە شەش هاووڵاتیی عێراق.
لیستی ناوەکان بە ناوی نەوفەل حەمادی سوڵتان، پارێزگاری نەینەوا دەست پێ دەکات و دووەم ناوی لیستەکەش ناوی غازی فەیسەڵ حەمادییە، کە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، برازای نەوفەل حەمادییە.
ئەو دوو پارچە زەوییەی بۆ پارێزگاری نەینەوا و برازایەکی دیاری کراوە، کەوتوونەتە گەڕەکی دەندان، کە یەکێکە لە گەڕەکە گرانبەهاکانی مووسڵ.
باسنيوز