مەلایەكی شیعەمەزهەب بە جلی مەلایەتییەوە بڕە پارەیەکی زۆری خەڵکی دەدزێ

مەلایەكی شیعەمەزهەب بە جلی مەلایەتییەوە بڕە پارەیەکی زۆری خەڵکی دەدزێ
کەسێک بە جلی مەلای شیعەمەزهەبەکانەوە بڕە پارەیەکی زۆری هاووڵاتییان دەدزێت و دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەکات.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەو کەسە، کە خەڵکی ئەبیل خەسیبە لە بەسرە، خۆی وەک نوێنەری دەزگایەکی ئیسلامی ناساندووە و پارەی لە خەڵکی بەسرە وەرگرتووە و پێی گوتوون، قازانجی پارەکەیان مانگانە پێ دەدات.



هەروەک میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بە پیتی یەکەمی ناوی کەسەکە کردووە، کە بریتییە لە (م. ع. ل.) و بە فرتوفێڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری لە خەڵکی بەسرە سەندووە و پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.






باسنیوز
Top