عادل فەرمانی بە سوپای عێراق کردووە هەموو شار و ناوچە ئاوەدانییەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە سەربازگەکان.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عەقیل خەزعەلی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و وەزیری ناوخۆ بە وەکالەت فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە ئامادەکاریی بکەن بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەمنیی شارەکان.
بە گوتەی عەقیل خەزعەلی، عەبدولمەهدی فەرمانی بە سوپای عێراق کردووە هەموو شار و ناوچە ئاوەدانییەکان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە سەربازگەکان.
باسنیوز