گرووپێکی چەکداری هەڵدەکوتنە سەر قوتابخانەیەک
گرووپێکی چەکداری هەڵیان کوتایە سەر قوتابخانەیەک و مامۆستایەکیان رفاند.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/10/2018، گرووپێکی چەکداری بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی ئەبی سەخیر لە باکووری شاری بەسرە.
ئەو چەکدارانە، کە خۆیان نەناساندووە، ترس و لەرزیان لە قوتابخانەکە بڵاو کردووەتەوە و دوای سووکایەتیکردن بە مامۆستا و قوتابییان، مامۆستایەکیان رفاندووە.
bas news-