وەزیرێکی کابینەکەی عەبدولمەهدی دەست بەکار دەبێت

 وەزیرێکی کابینەکەی عەبدولمەهدی دەست بەکار دەبێت
وەزیرێکی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەست بەکار دەبێت و وەزارەتەکەش بەیاننامەیەک دەردەکات.

ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/10/2018 محەمەد حەکیم، وەزیری نوێی دەرەوەی عێراق دەستی بە کارەکانی کرد.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، درەنگانی شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی خوارد و 14 وەزیر لە کابینەکەی، لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرت.

محەمەد حەکیم سیاسەتمەدار و دیپلۆماتێکی شیعەی عێراقییە. لە ساڵی 1952 لە شاری نەجەف لە دایک بووە. بڕوانامەی دکتۆرای لە ئیدارەی زانیارییەکان لە زانکۆی باشووری کالیفۆڕنیا بەدەست هێناوە و پێشتر باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە.











باسنيوز
Top