عادل عه‌بدولمه‌هدى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بە متمانه‌ دان به‌ 14 وه‌زير په‌سندكرا درا

عادل عه‌بدولمه‌هدى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى بە متمانه‌ دان به‌ 14 وه‌زير په‌سندكرا درا
سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو، عادل عه‌بدولمه‌هدى سوێندى ياسايى خوارد و له‌ لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه‌ متمانه‌ به‌ ژماره‌يه‌ك له‌ وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى درا.

دواى مشتومڕێكى زۆر، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كارنامه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌سند كرد و متمانه‌ى پێ به‌خشى.

له‌ كۆى 22 وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌ت، ته‌نيا 14 وه‌زير متمانه‌يان پێدرا و سوێندى ياساييان خوارد.

پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ كانديده‌كانى هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى، به‌رگرى، ناوخۆ، رۆشنبيرى، په‌روه‌رده‌، داد، پلاندانان، خوێندنى باڵا و كۆچ به‌ هۆى درووستبوونى ناكۆكييه‌وه‌ دواخرا.
Top