ئامارێك له‌باره‌ى مه‌سیحی و ئێزدی و سابیئه‌كان له‌عێراق

 ئامارێك له‌باره‌ى مه‌سیحی و ئێزدی و سابیئه‌كان له‌عێراق
به‌پێی ئامارێك، كه‌ له‌ گۆنگره‌یه‌كدا له‌ به‌یرووت خراوه‌ته‌ڕوو، له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه‌ له‌ ساڵى 2003، عێراق 81% مه‌سیحییه‌كان و 94%ى سابیئه‌ و 18% ئێزدییه‌كانى، له‌ده‌ست داوه‌.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له‌ پێگه‌ى خۆى له‌ فه‌یسبووك، ڕای گه‌یاندووه‌: "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای ئه‌دیان، كه‌ له‌كۆنگره‌ی به‌یرووت له‌ لوبنان خرایه‌ڕوو و من تێیدا به‌شداربوموم، ئامارێك له‌ باره‌ى ئاینزاكان له‌ عێراق، ڕاگه‌یاندرا".

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى، كه‌ له‌و كۆنگره‌یه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له‌ ساڵى 2003ه‌وه‌، عێراق 81%ى مه‌سیحییه‌كانى له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌، عێراق 94%ى شوێنكه‌وتووانى ئاینی سابیئه‌ى مه‌ندائیی و 18%ى ئێزدییه‌كانى، له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "مه‌به‌ست له‌ده‌ست دان، كۆچكردن، یان ده‌ركردنیان له‌ شوێنى خۆیان، یان گیان له‌ده‌ست دانیان ده‌گرێته‌وه‌".

له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق، له‌لایه‌ن گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانى وه‌ك قاعیده‌ و داعش و هاوشێوه‌كانیان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، زۆرێك له‌ مه‌سیحی و ئێزدی و سابیئه‌ى مه‌ندانى و كاكه‌ییه‌كان، كرانه‌ ئامانج.











باسنيوز
Top