تەقینەويةك له نزیک چێشتخانەیەکی میللی لە شارەدێی گەیارە تەقیەوە

تەقینەويةك له نزیک چێشتخانەیەکی میللی لە شارەدێی گەیارە تەقیەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارەدێیەکی پارێزگای نەینەوا تەقییەوە و ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.



تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 23/10/2018 لە نزیک چێشتخانەیەکی میللی لە شارەدێی گەیارە رووی داوە.



بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێک بڵاو نەکراوەتەوە.



گەیارە گەورەترین شارەدێی پارێزگای نەینەوایە و کەوتووەتە باشووری شاری مووسڵ و ئێستا بووەتە بەشێک لە شاری مووسڵ.






باسنيوز
Top