وادەی پێشکەشکردنی ناوی وەزیرە عێراقییەکان بە پەرلەمان ئاشکرا دەبێت
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەداری راسپێردراو بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کابینەکەی پێکهێناوە.
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، کاتژمێر 6ـی رۆژی چوارشەممە 24/10/2018 عادل عەبدولمەهدی پێکهاتەی حکوومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات.
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە هەڵبژاردن، رۆژی 2/10/2018 لایەنە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، کە بەپێی دەستوور، ماوەی یەک مانگی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی.
رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی 19/8/2018ش دادگای فیدڕالیی عێراق ئەنجامەکەی پەسەند کرد.
باسنيوز