هێڵی ئاسمانیی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە لەسەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنیی

  هێڵی ئاسمانیی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە لەسەر  کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنیی
دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بڵاو دەبێتەوە و هێڵەکەش بەیاننامەیەک دەردەکات.



رۆژی یەکشەممە 21/10/2018، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، کەوتووەتە خوارەوە.



لە بەیاننامەیەکدا، هێڵی ئاسمانیی عێراقی رەتی کردووەتەوە هیچ فڕۆکەیەکیان کەوتبێتە خوارەوە و رایگەیاندووە، ئەوانەی ئەو هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە، ”خێر و خۆشیی عێراقیان ناوێت“.



لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە، ئەو دەزگایانەی ئەو هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە، ”بەکرێ گیراون“.



هێڵی ئاسمانیی عێراقی هێڵێکی فڕۆکەوانیی مەدەنییە و پێشتر بەپێی ستانداردەکانی ئەوروپا، فڕۆکەکانی ئەو هێڵە مەرجی سەلامەتییان نەبوو، بۆیە گەشتی ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپییان لێ قەدەغە کرابوو، بەڵام ئێستا دەتوانن گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا ئەنجام بدەن.





باسنيوز
Top