عەبادی بەڵێنەکانی بۆ بەسرە جێبەجێ نەکرد
دوای دەیان خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەسرە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و پیسبوونی شارەکەیان، حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەڵێنی بە خەڵکی شارەکە دا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
هاووڵاتییانی بەسرە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەقامە پیسبووەکانی شارەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رایدەگەیەنن، کە حەیدەر عەبادی بەڵێنەکانی بۆ خەڵکی ئەو شارە، جێبەجێ نەکرد.
ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.
باسنیوز