عەبادی وەڵامی عادل عەبدولمەھدی دەداتەوە
لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی حەیدر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق وەڵامی عادل عەبدولمەھدی دەداتەوە و تێیدا ھاتووە "حكوومەتی ئێستا دەسەڵاتە دەستوورییەكان بۆ ئەركەكانی و راییكردنی كاروباری رۆژانە بەكاردەھێنێت و بەردەوامیشە لە تەواوكردنی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان و پڕۆژەكانی دیكەی ئابووری".
ئەم راگەیەنراوەش لە وەڵامی داوایەكی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دێت، بۆ راگرتنی فەرمانە كارگێرییەكانی گرێبەست و دامەزراندنەكان، لەسەرجەم وەزارەتەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەدی، ناوی وەزیرەكان بۆ كابینەی داھاتووی حكوومەتی عێراق رابگەیەنێت.
K24