عەبادی وەڵامی عادل عەبدولمەھدی دەداتەوە

عەبادی وەڵامی عادل عەبدولمەھدی دەداتەوە
حەیدەر عەبادی، وەڵامی عادل عەبدولمەھدی، لەبارەی دەستەڵاتەكانی حكوومەتی كاربەرێكەر دەداتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی حەیدر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق وەڵامی عادل عەبدولمەھدی دەداتەوە و تێیدا ھاتووە "حكوومەتی ئێستا دەسەڵاتە دەستوورییەكان بۆ ئەركەكانی و راییكردنی كاروباری رۆژانە بەكاردەھێنێت و بەردەوامیشە لە تەواوكردنی پڕۆژەكانی وەبەرھێنان و پڕۆژەكانی دیكەی ئابووری".

ئەم راگەیەنراوەش لە وەڵامی داوایەكی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دێت، بۆ راگرتنی فەرمانە كارگێرییەكانی گرێبەست و دامەزراندنەكان، لەسەرجەم وەزارەتەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەدی، ناوی وەزیرەكان بۆ كابینەی داھاتووی حكوومەتی عێراق رابگەیەنێت.




K24
Top