یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى عه‌بادى له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ ڕاگه‌یاندرا

 یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى عه‌بادى له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ ڕاگه‌یاندرا
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ى داهاتوو پابه‌ند نابێت به‌و دامه‌زراندنانه‌ى كه‌ به‌م دواییانه‌ "به‌په‌له‌" كراون، ئه‌نجامده‌رانیشى ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه‌.

حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، به‌م دواییانه‌ چه‌ندین بڕیارى دامه‌زراندن و به‌خشینى پۆستى باڵاى ده‌ركردووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێی نیگه‌رانى زۆرێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چالاكوانانى مه‌ده‌نى

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى عێراق، داواى له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد، ڕێگرى له‌و كاره‌ ناده‌ستوورى و نایاساییانه‌ى حكوومه‌ته‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی بكات، كه‌ ناچنه‌ چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه‌".

نووسینگه‌كه‌ داواشى له‌ وه‌زیره‌كان و به‌رپرسان كرد، ڕێگرى له‌و هه‌نگاوانه‌ بكه‌ن، داواشى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد، به‌وردى چاودێری ئه‌و ڕێكارانه‌ بكات.

نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى داهاتوو، هه‌موو ئه‌و بڕیارنه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ڕێكاره‌ ده‌ستوورى و یاساییه‌كانن،÷ یان له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رن".

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره‌ نایاسایی و ناده‌ستوورییانه‌ بكاته‌وه‌، خۆى ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كاته‌وه‌.












باسنيوز
Top