راوێژکارەکانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دوور خرانەوە
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، 50 راوێژکاری سەلیم جبوریی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان لەکارەکانیان دوور خرانەوە و گەڕێندراونەتەوە سەر کارەکانی پێشوویان.
دوورخستنەوەکە بە فەرمانی محەمەد حەلبوی، سەرۆکی ئێرای پەرلەمانە، کە لە مانگی رابردوودا لەکارەکەی دەست بەکار بوو.
سەلیم جبوری سیاسەتمەدارێکی سوننەمەزهەبەکانی عێراقە. لە رۆژی 15/7/2014 تا 3/9/2018 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی کرد.
باسنيوز