سوننه و شیعه‌كان لەسەر حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناكۆكیان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18/10/2018 راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار نوسیوویه‌تی: "تا ئێستا عه‌ره‌بی سوننه كاندیدی پۆسته وه‌زارییه‌كانیان پێشكه‌شی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌كردووه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و واده‌یه‌شی بۆیان دیاریكرابوو كۆتاییهات و دوا كات ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 17/10/2018 بووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك ئاماژه كردووه كه ده‌یسه‌لمێنن، له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و چۆنێتی دابه‌شكردنی، سوننه‌كان خۆشحاڵ نین، ئاراسته‌یه‌كیش هه‌یه ده‌خوازێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شێوازی سه‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی حوكم كه پۆل برێمه‌ر فه‌رمانڕه‌وای سڤیلی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پاش رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن دیاریكرد و به‌گوێره‌ی ئه‌و شێوازه عه‌ره‌بی شیعه 13 ئه‌ندام و عه‌ره‌بی سوننه 5 ئه‌ندام و كورد 5 ئه‌ندام و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش 3 ئه‌ندامیان وه‌ك نوێنه‌ر له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا هه‌بووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا په‌یوه‌ندی چییه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌وكاتی ئه‌نجوومه‌نی حوكم و دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا؟. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی: "ده‌یانه‌وێت بمانبه‌نه‌وه ناو ماڵی پێكهاته‌كان له رێگه‌ی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه كه وایكرد ئێمه دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جێیبهێڵێن، ئێستا ماڵی شیعی و سوننی و كوردی نه‌ماوه، به‌ڵكو پارته‌كان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن پۆستیان بدرێتێ، دابه‌شكردنی ئێستا جارێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می پێكهاته تائیفی و ئیتنییه‌كان، واتا شیعه 13 وه‌زاره‌ت، سوننه 5 وه‌زاره‌ت، كورد 5 وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش 3 وه‌زاره‌تیان هه‌بێت، ئه‌وه وای له سوننه‌كان كردووه بیر له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بكه‌نه‌وه".
ئه‌و سیاسییه عێراقییه روونیكردووه‌ته‌وه "ئێستا له‌وه‌ش زیاتر سوننه‌كان داوای 6 وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن نه‌ك 5، پێانباشه وه‌زاره‌تی نه‌وت له شوێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگرن و وایده‌بینن وه‌زیری به‌رگری بێ ده‌سه‌ڵاته و ده‌سه‌ڵاته‌كان له شوێنێكی دیكه‌ن، له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانی ژنان و گه‌شتیاری و شوێنه‌واریشدا سوننه‌كان یه‌كێكیان وه‌ربگرن".
K24 -