عادل عه‌بدولمه‌هدى: هه‌فته‌ى داهاتوو كابینەی نوێی حكومه‌ت راده‌گه‌يه‌نين

عادل عه‌بدولمه‌هدى: هه‌فته‌ى داهاتوو كابینەی نوێی  حكومه‌ت راده‌گه‌يه‌نين
عادل عه‌بدولمه‌هدى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو، ناوى ئه‌ندامانى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى و به‌رنامه‌ى كابينه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات.

دواى ئه‌وه‌ى له‌ لايه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ راسپێردرا بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت، عادل عه‌بدولمه‌هدى تا كۆتايى ئه‌م مانگه‌ مۆڵه‌تى ده‌ستوورى هه‌يه‌ بۆ راگه‌ياندنى كابينه‌كه‌ى.

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو ناوى ئه‌ندامان و به‌رنامه‌ى كابينه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات.

هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌يوه‌ندى كردووه‌ به‌ سه‌رۆكى كوتله‌كان و سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ ده‌ستنيشانكردنى واده‌يه‌كى گونجاو بۆ راگه‌ياندنى كابينه‌كه‌ى.

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز
Top