حکوومەتی عێراق بڕیارێک لەبارەی فوئاد مەعسومەوە دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/10/2018، وەزارەتی دادی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە بڕیارەکە لەبارەی فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکە بەپێی مەرسومی ژمارە 72ـی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، دراوە.
بەپێی مەرسومەکان، فوئاد مەعسوم و هەرسێ جێگرەکەی (نوری مالیکی، ئوسامە نوجەیفی، ئەیاد عەللاوی) خانەنشین کران.
مەرسومەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق:
- خانەنشینکردنی مەعسوم بەپێی مەرسومی ژمارە 72ـی ساڵی 2018.
- خانەنشینکردنی مالیکی بەپێی مەرسومی ژمارە 73ـی ساڵی 2018.
- خانەنشینکردنی نوجەیفی بەپێی مەرسومی ژمارە 74ـی ساڵی 2018.
- خانەنشینکردنی عەللاوی بەپێی مەرسومی ژمارە 75 ـی ساڵی 2018.
فوئاد مەعسوم، کە لە ساڵی 1938 لە کۆیە لەدایک بووە، لە 14/7/2014 تا 2/10/2018، سەرۆک کۆماری عێراق بوو.
باسنيوز