حکوومەتی عێراق بڕیارێک لەبارەی فوئاد مەعسومەوە دەدات

 حکوومەتی عێراق بڕیارێک لەبارەی فوئاد مەعسومەوە دەدات
وەزارەتی دادی عێراقی بڕیارێک لەبارەی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەیەوە، دەدات و رۆژنامەی (وەقایعی عێراقی)، کە رۆژنامەی فەرمیی وڵاتەکەیە، بڕیارەکە بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/10/2018، وەزارەتی دادی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە بڕیارەکە لەبارەی فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکە بەپێی مەرسومی ژمارە 72ـی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، دراوە.

بەپێی مەرسومەکان، فوئاد مەعسوم و هەرسێ جێگرەکەی (نوری مالیکی، ئوسامە نوجەیفی، ئەیاد عەللاوی) خانەنشین کران.


مەرسومەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق:


- خانەنشینکردنی مەعسوم بەپێی مەرسومی ژمارە 72ـی ساڵی 2018.

- خانەنشینکردنی مالیکی بەپێی مەرسومی ژمارە 73ـی ساڵی 2018.

- خانەنشینکردنی نوجەیفی بەپێی مەرسومی ژمارە 74ـی ساڵی 2018.

- خانەنشینکردنی عەللاوی بەپێی مەرسومی ژمارە 75 ـی ساڵی 2018.


فوئاد مەعسوم، کە لە ساڵی 1938 لە کۆیە لەدایک بووە، لە 14/7/2014 تا 2/10/2018، سەرۆک کۆماری عێراق بوو.










باسنيوز
Top