عادل عەبدولمەهدی لێکۆڵینەوە لە تاوانێکی سەردەمی مالیکی دەکات

 عادل عەبدولمەهدی لێکۆڵینەوە لە تاوانێکی سەردەمی مالیکی دەکات
سیاسەتمەداری راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە تاوزنێکی سەردەمی حوکمڕانیی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری وڵاتەکەی دەکات.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەداری راسپێردراو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بڕیاری لێکۆڵینەوە لە کوژرانی عەلی مەهداوی، بەڕێوەبەری تەندوستیی دیالە و رفاندنی عەمار سەفار، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی، داوە.



عەلی مەهداوی لە مانگی 11ـی 2006 لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی (2006 - 2014) دوای چوونە دەرەوەی لەباڵەخانەی تەندروستیی دیالە، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە کوژرا و لە هەمان ماوەشدا، عەمار سەفار رفێندرا و تائێستا چارەنووسی دیار نییە.



باسنیوز
Top