پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكانی دەدات

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكانی دەدات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكان بدات.

راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی سێ بابەتی سەرەكی، یەكەمیان له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارێكی تایبه‌ت به‌و پله ‌تایبه‌تانه‌ی به‌خشراون ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ دراون له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردندا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە. ھەروەھا بابەتی سێیەمیش تاوتوێكردنی سیستمی قبووڵ مەركەزی و رێكارەكانی تاقیكردنەوەكانی خوولی سێیەمی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە، لەگەڵ فراوانكردنی پلانی وەرگرتن بۆ وەزارەتەكە، ئەوەش بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق.






K24 -
Top