ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پێکهێنانی لێژنەکان تاتوێ دەکات

 ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پێکهێنانی لێژنەکان تاتوێ دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و پێكھێنانی لیژنەكانی ناو پەرلەمان تاوتوێ بكات.



راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌، بڕیاره‌ كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2018/10/13 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌ و تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌كان بكات.



به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامێتیی به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران بكات.



دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ هێشتا گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن و نووسینگەی عادڵ عەبدولمەهدی ئاشکرای کردووە هەتا ئێستا 601 سیڤی بۆ پۆستی وەزارەتەکان پێشکەش کراون.




باسنیوز
Top