عادل عەبدولمەهدی: کار بۆ بنیاتناوەی عێراق دەکەین
بەپێی مدیایکانی عێراق، له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی: "كار بۆ باشكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین و له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتداین".
ئه‌وه له كاتێكدایه چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك پرسی بوونی هێزه‌كانی توركیا له نزیك باشیك و بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی شنگال و گرتنه‌وه‌ی به‌شه ئاوی عێراق به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماون و له داهاتوودا دۆسیە گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پاش ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، له‌سه‌ریه‌تی تا كۆتایی 3/11/2018 كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات. چاودێرانی ره‌وشی عێراقیش پێشبینی ده‌كه‌ن گرفت و له‌مپه‌ری زۆر رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كه‌ی ببێته‌وه، چونكه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له كاتی پێشكه‌شكردنی بووجه‌ی وڵات ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حزبییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌كات، ناتوانێت له په‌رله‌مان تێیپه‌ڕێنێ.
عادڵ عەبدولمەهدی کە بانگەشەی بێلایەنی دەکات، بۆ پێشکەشکردنی سیڤی بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ بۆ پۆستە گرنگ و وەزارییەکانی حکوومەتی نوێی عێراق، پێگەیەکی ئەلکترۆنیی داناوە و بەپێی زانیارییەکان هەتا ئێستا 35 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە و بڕیارە هەتا ڕێکەوتی 2018/10/24 عەبدولمەهدی کاندیدەکانی خۆی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق بکات.
باسنيوز