ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە
د. محەمەد شاکر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٩\١٠\٢٠١٨ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەکەش لە سێ تەوەر پێکهاتووە".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: "یەکێک تەوەرەکان ناو نان و دەستنیشانکردنی دوو بڕیاردەری پەرلەمانە کە یەکێکیان لە پێکهاتەی تورکمان و ئەوی دیکەش لە پێکهاتەی مەسیحی دەبێت، تەوەری دووەم دەنگدانە لەسەر لێژنەی پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەندامەکانییەتی".
سەبارەت بە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد: "لەتەوەری سێیەمدا گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان دەکرێت".
باسنیوز