ره‌وتی سه‌در: ناكرێت عادل به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ حكوومییه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد

ره‌وتی سه‌در: ناكرێت عادل به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ حكوومییه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد
نسار ره‌بیعی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/10/2018 رایگه‌یاند: "له‌ كاتێكدا رێگه‌ به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، نارێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ حكوومییه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، ده‌ستنیشانكردنیشی بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت بووه‌ كه‌ جگه‌ له‌و له‌ كه‌سی دیكه‌دا نه‌بینراوه‌".

ره‌بیعی به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه‌: "عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆیه‌ ده‌ستنیشان كرا، چونكه‌ سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن توانا و شاره‌زاییه‌، ئێستا كوتله‌ سیاسییه‌كان چاوه‌ڕوانی پرۆگرامه‌ حكوومییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و پێویسته‌ چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ و له‌ پێشینه‌ بۆ زوو جێبه‌جێكردنی دیاری بكات".

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌ستبه‌رداری ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بووه‌و كانیدی له‌ سائیروون هه‌ڵنه‌بژارد و ده‌رفه‌تی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌خساندووه‌، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی: "ئه‌و بڕیاره‌ گوزارشت له‌ دیدگای چاكسازیخوازی موقته‌دا سه‌در و خواستی ئه‌و بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ته‌واو بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئازادانه‌ وه‌زیره‌ ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆكان هه‌ڵبژێرێت".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌در له‌ رێگه‌ی تویته‌كانییه‌وه‌ ساڵێكی ته‌واوی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ حكوومییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دیاریكردووه‌، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا توانای حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت تا چه‌ند به‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌وه‌ پابه‌نده‌، ئه‌گه‌ر بینیمان هێشتا بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان درووشم و جێبه‌جێكردندا هه‌یه‌، ئه‌وكاته‌ رێگه‌ به‌ به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌ته‌كه‌ی ناده‌ین".




K24
Top