عادل عەبدولمەھدی سەرگەرمی پێكھێنانی حكوومەتە

عادل عەبدولمەھدی سەرگەرمی پێكھێنانی حكوومەتە
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ پێکھنانی کابینە وەزارییەکەی حکوومەتی نوێی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە لایەنەکان کردووە کەسی شیاوی بۆ دەستنیشان بکەن تاکو حکوومەتێکی تۆکمەی ھەبێتم ئەمەش لەکاتێکدایە کە موقتەدا سەدر مۆڵەتی یەك ساڵی پێداوە بۆ ئەوەی سەرکەوتوویی خۆی بسەلێمنێت.

سەورە حلفی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائیروون بە كوردستان24 راگەیاند: "عادل عەبدولمەھدی لە توانایدایە بۆ پێكھێنانی حكوومەت ھەموو لایەنەكان لە یەكتر نزیك بكاتەوە. من لە رێككەوتنی لایەنەكان نیگەرانم، چونكە رێككەوتن رێگەی گشتی دیموكراسی وندەكات، ئەگەر ھەموو فراكسیۆنەكان لە حكوومەت بەشداربن، ئەوا ئۆپۆزسیۆنێكی راستەقینەمان نابێت، ئێمەش پێویستمان بە چاودێرێكی راستەقینە ھەیە".

فازڵ جابر، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح دەڵێت: "ھێزە كوردییەكان رۆڵی سەرەكیان دەبێت لە پێكھێنانی حكوومەت، ھیچ ناكۆكییەكمان لەگەڵ برا كوردەكان نییە، ھەموومان پابەند دەبین بە دەستوور، پێماوایە ھیچ فشار و داوایەك نییە لە دەرەوەی دەستوور بێت".




K24 -
Top