وەفیق سامەڕائی فەرمانی لەناوبردنی مەزارە پیرۆزەکانی شیعەی داوە
ناجح میزان، یەکێک لە سەرکردەکانی سوننەمەزهەکان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باسی مێژووی خراپەکاریی و دژە شیعەیی وەفیق سامەڕایی دەگێڕێتەوە، کە ئێستاش لە دژی گەلی کوردستان و سوننە، بەردەوام خۆی وەک بەرگریکارێک لە شیعە و حەشدی شەعبی نیشان دەدات.
وەفیق سامەڕایی لە سەردەمی رژێمی بەعسی عێراق بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی سەربازیی بوو و لە ساڵی 2005ـیش بووە راوێژکاری جەلال تاڵەبانیی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق.
ناجیح میزان هەروەها رایگەیاندووە، لە ساڵی 1991 بە فەرمانی وەفیق سامەڕایی، قوتابخانەی شیرازیی شیعەمەزهەبەکان لە سامەڕا وێران کرا و کتێب و دەستنووسەکانی لەناوبردران.
ناجح میزان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، کە لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی وەرگیراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، رایگەیاندووە، وەفیق سامەڕایی فەرمانی بە حازم راوی، فەرماندەی هێزی مووشەکهاوێژی بەعس کردبوو، مەزارەکانی ئیمام عەلی لە نەجەف و حوسێنی کوڕی ئیمام عەلی لە کەربەلا، بە مووشەک لەناو ببات.
هەروەک میزان گێڕاویتییەوە، گفتوگۆیەک لەنێوان وەفیق سامەڕایی و حازم راوی دروست بووە، کە بەمشێوەیە بووە؛
وەفیق سامەڕایی: ئەو بتخانانەم بۆ بە مووشەک لەناو ببە.
حازم راوی: کام بتخانە؟
وەفیق سامەڕایی: ئەو دوو بتخانەیەی لە نەجەف و کەربەلادان.
حازم راوی: ببوورە ناتوانم، ەترسم خوا تووشی جەڵتەم بکات، ئەگەر دەتەوێ خۆت مووشەکبارانیان بکە.
باسنيوز