تەقینەوەیەکی بەهێز لەناوەڕاستی فەللوجە رووی دا
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 6/10/2018 لە ناوەڕاستی شارەکە لەڕێی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو رووی داوە و تا ئێستا ژمارەی قوربانییان بە فەرمی، بڵاو نەکراوەتەوە.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لانی کەم سێ هاووڵاتی و دوو پۆلیس بریندار بوون.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەیان میلیشیا و گرووپی چەکداریی توندڕەو و تیرۆریستی لە شەقام و شارەکانی عێراق دروست بوون و بەردەوام کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز