عادل عەبدولمەهدی دەست لەکار دەکێشێتەوە

 عادل عەبدولمەهدی دەست لەکار دەکێشێتەوە
سیاسەتمەداری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پلانی دەست لەکار کێشانەوە دادەنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (ئیرەم نیوز)ی راگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەداری راسپێردراو بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حزبەکان هەر کەسایەتییەک بەسەر عادل عەبدولمەهدیدا بسەپێنن، ئەوا ئەو ئەو کەسایەتییە لە وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە حکوومەتەکەی، دوور دەخاتەوە.

هەروەک ماڵپەڕەکە بڵاوی کردووەتەوە، عادل عەبدولمەهدی چەندین جار لە پۆستە فەرمییەکان دەستی لەکار کێشاوەتەوە و لە پلانی دووەمیشیدا، لە ئەگەری سەپاندنی کەسایەتییەک بەسەریدا، دەست لەکار دەکێشێتەوە.

دوای نزیکەی پێنج مانگ لە هەڵبژاردن، رۆژی 2/10/2018 لایەنە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی 19/8/2018ش دادگای فیدڕالیی عێراق ئەنجامەکەی پەسەند کرد.










باسنيوز
Top