ده‌وڵه‌تى یاسا شێوازى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌كات
عالیه نسه‌یف، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، ڕای گه‌یاند: "پێكهێنانى حكوومه‌ت، جیاواز نابێت له نه‌ریتی سیاسی په‌یڕه‌وكراو، كه پشت به دیاریكردنى كه‌سه‌كان له‌نێو كوتله سیاسییه‌كان ده‌به‌ستێت".
به‌دووریشی زانى، ناوه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بهێندرێن و كاندید بكرێن بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، كه به‌پێی سیستمى پشك پشكێنه، وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌رپرسیارێتییه‌كى گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، "چونكه له‌لایه‌ن كوتله‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه كاندید نه‌كراوه، جگه له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نه‌چووه نێو پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه پێویستى به پێگه‌یه‌كی سیاسی و په‌رله‌مانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى لێبكه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه عه‌بدولمه‌هدی خۆى به‌و ئه‌ركه ڕازی بووه و، هیچ لایه‌نێك فشارى له‌سه‌ر دروست نه‌كردووه بۆ وه‌رگرتنى.
باسنيوز