پێنج له‌كاندیدانى سه‌ركۆمار سكاڵا له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان تۆمار ده‌كه‌ن

 پێنج له‌كاندیدانى سه‌ركۆمار سكاڵا له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان تۆمار ده‌كه‌ن
ێنج له‌و كاندیدانه‌ى خۆیان بۆ پۆستى سه‌ركۆمارى عێراق كاندیدكردبوو، تانه‌ له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى عێراق ده‌ده‌ن و، بۆ دادگاى فیدڕاڵى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.


وه‌ك له‌ به‌ڵگه‌یه‌كدا هاتووه‌، پێنج كاندیده‌كه‌، هۆكاری تانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، كه‌ دانیشتنه‌كه‌ داخراو بووه‌ و نه‌یانهێشتووه‌ بچنه‌ نێو دانیشتنه‌كه‌وه‌.


ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ خۆیان به‌ په‌رله‌مانتاران بناسێنن و سی ڤیییه‌كانیان به‌ په‌رله‌مانتاران، پێشكه‌ش بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، دواى كۆتایی هاتنى گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، كاندیدی پارتى دیموكراتى كوردستان، كشایه‌وه‌.


كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند ئەو لایەنەی ڕێكەوتنی دووقۆڵی شكاند و لێی پاشگەز بووەوە لەسەر كاندیدكردنی یەك كەس بۆ پۆستەكە، بەرپرسیارییەتی ئەم دۆخە هەڵدەگرێ.
bas news -
Top