میدیاكانى عێراق: كاندیدی شیعه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

میدیاكانى عێراق: كاندیدی شیعه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت گه‌یشته‌ په‌رله‌مان



به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، گه‌یشته‌ په‌رله‌مانى عێراق.


میدیا عێراقییه‌كان وێنه‌یه‌كی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كاندیدی لایه‌نه‌ شیعه‌كانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ناو بیناى په‌رله‌مان.


پێشبینی ده‌كرێت، دواى كۆتایی هاتنى ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار، عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك كاندیدی پێكهاته‌ى شیعه‌، بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕابسپێردرێت.


پێشتر سه‌ركرده‌ و په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو، كه‌ له‌لایه‌ن عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانه‌وه‌، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت، دراوه‌.

k24 -
Top